كه‌سوكاری شه‌هیدان: ته‌نیا پارتی ده‌توانێ پارێزگاری له ده‌ستكه‌وتان بكات
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه و ڕۆژ به ڕۆژ خه‌ڵكی كوردستان له چینوتوێژه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌و لیسته دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
ڕزگار به‌هره‌م، برای شه‌هید، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پارتی هه‌میشه وه‌كو خۆرێكه كوردستان ڕووناك ده‌كاته‌وه و ژیان ده‌به‌خشێت به هاووڵاتییانی كورد هه‌ركاتێك ئه‌و خۆره دیار نه‌بێ گه‌لی كورد ئه‌نفال و كیمیاباران دەکرێت و له بن پۆستاڵی دوژمنان‌دا دەبێت و له نه‌بوونی پارتی حزبه‌كانی دیكه‌ش بێبه‌ش ده‌بن، چونكه به بوونی پارتی ئه‌وانیش هه‌ن و به‌رده‌وامن و پارتی هیچ كات سازشی له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌ییی كورد نه‌كردووه و هه‌میشه پارتی و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ئه‌م نیشتمانه‌یان پاراستووه و ڕزگاریان كردووه و خۆیان كردووەته قوربانیی خاك و نه‌ته‌وه."
ڕزگار به‌هره‌م گوتیشی: "پارتی هه‌میشه خه‌باتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كردووه و ڕیفراندۆمی ئه‌نجام دا كه ڕۆژێك دێت به‌رهه‌می ده‌بێت، بۆیه ده‌نگدان به پارتی خه‌ونی دوژمنانی كورد له گۆڕ ده‌نێت و ئه‌وه‌ی ده‌نگ به پارتی بدات ده‌نگ به مانه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێم و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و به‌جێهێنانی خه‌ونی شه‌هیدان دەدات، چونكە شه‌هیدان خوێنیان بۆ ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌خشیوه و پارتی پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات و مافه ده‌ستووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له به‌غدا به‌ده‌ست دێنێت."
دیار عه‌بدوڵعه‌زیز، كوڕی شه‌هید، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كورد سه‌د ساڵه خه‌بات ده‌كات له پێناو كوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌کەیدا و هه‌میشه‌ش كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بووه، بۆیه هه‌ر شه‌هیدێكی كوردستانیش خوێنی به‌خشیبێت له پێناو كوردایه‌تی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان بووه، ئه‌وه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان كردووه و خه‌باتی بۆ نه‌ته‌وه كردووه هه‌ر پارتی بووه، بۆیه ئێمه‌ش بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستووری ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له به‌غدا ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ین، چونكه هیچ لیستێكی دیكه به‌ڕەوا نابینین، جگه له پارتی، کە بتوانێت خه‌بات بۆ مافه‌كانی گه‌لی كورد بكات و پارێزگاری‌یان لێ بكات."
ئاراس ناسیح، كه باوك و برای له شه‌ڕی داعش شه‌هید بوونه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌ین، چونكه قوربانیی ئێمه له پێناو پارێزگاریكردن له كوردستان بووه و بینیمان له شه‌ڕی داعش و حه‌شدی شه‌عبیش هه‌ر پارتی به‌رگری له كوردستان كردووه، بۆیه ئێستا ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی به‌رده‌وام بێت و پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانیش بكرێت و مافه‌كانمان به‌ده‌ست بێنن، چونكه پارتی حزبی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و كوردایه‌تییه."
حه‌سه‌ن حوسێن، كه‌سوكاری شه‌هید گوتی: "ده‌نگمان بۆ لیستی 184ی پارتییه، لیستی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و كوردایه‌تی، چونكه ده‌زانین ده‌نگ به لیستی پارتی بده‌ین خه‌باتی كوردایه‌تی و ڕێبازی شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ كات ده‌ستبه‌رداری مافه‌كان نابێت و به‌رگریش له ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌كات، بۆیه داواكارین هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به لیستی پارتی بده‌ن، با دڵنیا بن له به‌غدا داكۆكی له مافه‌كانیان ده‌كه‌ن."
kdp-
