پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازى كرد له نوێنه‌ری تایبه‌تى ئابووری سه رۆك كۆماری ئێران
پارێزگاری هه‌ولێر پێگه‌ى كۆماری ئیسلامى ئێرانى به گرنگییه‌وه وه‌سف كرد ، به درێژایی مێژوو ئێران كاریگه‌ری گه‌وره‌ى ئابووری بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه ..
شاندى ناوبراویش كه كونسوڵى گشتى ئێران له‌هه‌ولێر تێیدا ئاماده بوو ، پێگه‌ى گرنگى سیاسی و ئابووری هه‌رێمى كوردستانى راگه‌یاند ، كه هه‌ولێر ناوچه‌یه‌كى گرنگه بۆ تاران و ناوچه‌كه به گشتى ...
جێی باسه دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكى ژووری بازرگانى و پیشه‌سازى و ئابوری له‌و دیداره‌دا ئاماده‌یی هه‌بوو .....
له‌لایه‌كى تره‌وه ، نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازى كرد له ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزى كۆماری ئیسلامى ئێران له عێراق و شاندى یاوه‌ری ...
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندى پته‌وى سیاسی و ئابووری نێوان هه‌ولێر و تارانى به گرنگ وه‌سف كرد ، جه‌ختیش كرایه‌وه سه‌ر گرنگى ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ى كه له نێوانى هه‌ولێر و به‌غدا بوونى هه‌یه و تاران به گرنگییه‌وه پێشوازى لێده‌كات ...
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر بره‌و دان به‌و په‌یوه‌ندییه كۆنه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى نێوانى كۆماری ئیسلامى ئێران و هه‌ولێر ، كه هه‌ردوو لا وه‌كو پێگه‌یه‌كى گرنگ و ستراتیژى سه‌یری یه‌كتر ده‌كه‌ن ...
