کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی گەورەی پارتی لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت
عه‌تا شێخ حه‌سەن، گوته‌بێژی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تیی پارتی لە سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی سبەی هەینی، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری بۆ پشتیوانیکردن لە لیستی 184ی كاندیده‌كانی پارتی ساز دەکەن.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە جەماوەری لقەکانی چوار و ١١ و ١٢ و ٢١ی پارتی لەو کەرنەڤاڵەدا بەشداری دەکەن و نێچیرڤان بارزانی وتاری تایبه‌تی له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه دەبێت.
باس‌نیوز
