دوو رووداوی جیا لە شەقڵاوە؛ دوو کەس گیانیانلەدەستدا

دوو رووداوی جیا لە شەقڵاوە؛ دوو کەس گیانیانلەدەستدا
لە دوو رووداوی جیادا لە شارۆچکەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە دوو کەس گیانیانلەدەستدا.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی قەزای شەقڵاوەش دەڵێت، لە شارۆچکەی هەریر کەسێک بەهۆی بەکارهێنانی چەکەوە گوللەیەکی لە خۆیداوە و گیانیلەدەستداوە، هەروەها مێردمنداڵێکیش کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

موحسین قەسرۆکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی قەزای شەقڵاوە بە رووداوی راگەیاند "دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 2-5-2018 لە شارۆچکەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بە ناوی (مستەفا محەممەد خەتی) بەهۆی لەدەستدەرچوونی (گوللە) گیانیلەدەستدا".

سەبارەت بە رووداوی دووەم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی قەزای شەقڵاوە دەڵێت "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بە ناوی (محەممد شێروان) لەکاتی لێخوڕینی پاسکیڵ دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، بەو هۆیە دەستبەجێ گیانلدەستدەدات و پاشان تەرمەکەی رەوانی پزیشکی هەولێر کراوە".
rudaw -
Top