دایکی شەھید زێرەڤان: دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە

دایکی شەھید زێرەڤان: دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە
خانەوادەی شەھید زێرەڤان ئەکرەم، یەکەم شەھیدی باشووری کوردستان لە کۆبانێ، پاڵپشتیی خۆیان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دەربڕی و دایکی شەھیدیش دەڵێ، ھەر پارتییە پارێزەری دەستکەوتنەکانمانە، بۆیە دەنگمان بۆ لیستی ئەوە.

کەو عەبدوڵڵا، دایکی شەھید زێرەڤان ئەکرەم، یەکەم شەھیدی باشووری کوردستان لە کۆبانێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من ئازیزترین کەسم پێشکەش بە کوردستان کرد کە جەرگی خۆم بوو، چونکە شاری کۆبانێ خەریکبوو بە ھۆی ھێرشی داعشەوە بکەوێت و کۆڕەکەم شەھید زێرەڤان یەکێک بوو لەو پێشمەرگانەی بۆ بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە چووە کۆبانێ و لە ڕۆژی ٢٠/١/٢٠١٥ شەھید بوو، ئێستاش بۆ من ھەمان ڕۆژە، چۆن ئەو ڕۆژە جەرگی خۆم پێشکەش بە کورد و کوردستان کرد، لە ڕۆژی ١٢ی مانگیش بە ھەمان شێوە ئامادەم دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی بدەم، چونکە پێم وایە ھەر پارتییە پارێزەری خاکی کوردستان و حزبی قوربانیدان و شەھیدانە."

نێچیرڤان ئەکرەم، برای شەھید زێرەڤانیش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە وەک بنەماڵەی شەھید زێرەڤان لە ڕۆژی دەنگدان دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە، داواش لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان دەکەم دەنگ بە لیستی پارتی بدەن، لەبەر ئەوەی پارتی زامنی دەستکەوتەکانی کوردستانە، چەندین قوربانیمان بەخشیوە بۆ ئەوەی بگەین بە ئامانج، بێگومان ڕێگایەکی زۆرمان بڕیوە و زۆریشمان لەبەردەمدا ماوە، لەبەر ئەوەی بگەین بە سەرکەوتنی یەکجارەکی، کە خۆی لە سەربەخۆییدا دەبینێتەوە، پێویستە پاڵپشتی لیستی ١٨٤ی پارتی بین."
kdp -
Top