یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی زانستی و كولتووریی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه چوو
م.ئاریان عه‌لی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای فێتسیڤاڵه‌كه له‌مباره‌یه‌وه، ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌ناو كامپی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی یانه‌ی و سیاچه‌مانه‌ی هه‌ورامان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی زانستی و كولتووری زانكۆكه‌مان به‌ڕێوه برد".
ڕوونیشی كرده‌وه و گوتی: "له به‌شه زانستییه‌كه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئه‌و داهێنانه‌ی قوتابیانی زانكۆكۆمان خرایه ڕوو، كه درستیان كردبوون و خۆیان بینییه‌وه له بواری ئایتی و درووستكردنی ئه‌پڵیكه‌یشنی كۆمپیوته‌ر و بیرۆكه‌ی دروستكردنی ڕۆبۆت، له به‌شه كولتووری و هونه‌رییه‌كه‌ش، كولتووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و ناوچه‌ی شاره‌زوور نمایش كرابوون".
گوتیشی: "له 50%ی ئه‌و داهاته‌ی، كه فێستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێت، پێشكه‌ش به ڕیكخراوی (چرۆ) ده‌كریت، كه ئه‌و ڕێكخراوه تایبه‌ته به هاوكاریكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی، كه چاودێریی کەسانی تووشبوو بە نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كه‌ن".
باسنيوز
