له شنگال ڕێگه‌نادرێت پارتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات
قادر قاچاخ، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بنكه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێمه بۆ سنووری شنگال و ده‌ورووبه‌ری له شاری دهۆك هه‌ن و به‌رده‌وامین له بانگه‌شه بۆ كاندیده‌كانمان به‌ڵام ناتوانین له سنووری شارۆچكه‌ی شنگال بانگه‌شه ئه‌نجام بده‌ین چونكه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێگریمان لێده‌كه‌ن".
گوتیشی: "وێنه‌ی هیچ كاندیدێكی ئێمه له‌نێو شارۆچكه‌ی شنگال هه‌ڵنه‌واسراوه چونكه حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئێمه‌ی قه‌ده‌غه كردووه".
جه‌ختیشكرده‌وه كه پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی شنگال و ده‌رووبه‌ری به‌ده‌ستدێنێت، ڕاشیگه‌یاند: "كوردانی ئێزدی و خه‌ڵكی شنگال ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن جگه له پارتی كه هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیكه‌ی خزمه‌تی ئه‌وانی نه‌كردووه و ناشیكات".
ڕوونیشیكرده‌وه كه پارتی 31 كاندیدی له سنووری شارۆچكه‌ی شنگال و ده‌ورووبه‌ری هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
bas news-
