"له چوار ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی 40 هه‌زار كەس كاری بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه"
ساڵانه ڕۆژی یه‌كی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كریكارانه و له هه‌رێمی كوردستانیش به بۆنه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌وه ده‌بێته پشووی فه‌رمی و چه‌ندین چاڵاكیش ئه‌نجام ده‌درێن.
عارف حیتۆ، به‌رێوبه‌ری كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دۆخی كرێكارانی كوردستان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، چونكه قه‌یرانی دارایی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كاریگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام ساڵ به ساڵ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، به جۆرێك له ساڵی 2014دا 13 هه‌زار و840 كرێكار و له سالێ 2015دا 9 هه‌زار و 675 كرێكار و له ساڵی2016دا 7 هه‌زار و 939 كرێكار و له ساڵی 2017دا 8 هه‌زار و 684 كرێكار كاریان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه، بۆیه ئێستا دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ئە‌مساڵیش هێشتا ئاماری دروست ده‌ست نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام بێگومان باشتریش ده‌بێت."
عارف حیتۆ گوتی: "له‌و چوار ساڵه‌دا نزیكه‌ی 14 هه‌زار كه‌س وازیان له كار هێناوه، به‌ڵام ئه‌وانه بێكار نه‌بوونه و له شوێنی دیكه كاریان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه، بۆیه ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مانه بێكار بوونه، ڕاست نییه و به‌شێكی زۆریان كاریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه."
حیتۆ باسی له‌وه‌ش كرد: "له ساڵی2014دا 10 كرێكار گیانی له‌ده‌ست داوه و له ساڵی 2015دا شه‌ش كرێكار گیانی له‌ده‌ست داوه و له ساڵی 2017دا دوو كرێكار گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا هیچ كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه."
حیتۆ گوتیشی: "كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه بێگومان كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كرێكاران باشتر بێت و ده‌رفه‌تی كاریش زیاتر بێت، چونكه ده‌بینین ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی كرێكاران به‌ره‌وباشتر ده‌چێت."
kdp-
