کاندیدێکی پارتی: هەڵبژاردن عێراق ناچار دەکات دان بە مافە دەستورییەکانماندا بنێت
تریفە نامق، كاندیدی ژمارە 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەولێر، رای گەراند: "هەڵبژاردنی ئەمجارە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پەیوەندییەكانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە دۆخێكدان كە لەڕڕێگەی كورسییەكانی پەرلەمانەوە دەتوانرێت زۆر پرس لە بەرژەوەندیی كورددا یەكلایی بكرێتەوە".
تریفە باس لەوەش دەكات كە ئەو كێشانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن، كێشەی نەتەوەیین، نەك حزبی، بۆیە گرنگە زۆرترین رێژەی هاووڵاتیان بەشداری لە دەنگداندا بكەن، تاكوو لەو ڕێگەیەوە حكوومەتی عێراق ناچار بكەین، دان بە مافە دەستوورییەكانماندا بنێت".
ئەو كاندیدەی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق جەخت دەكاتەوە كە بەدەستهێنانی مافەكانی كورد لەڕێگەی نوێنەرەكانییەوە دەبێت لە پەرلەمانی عێراق، هەر بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیە لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی كە باوەڕیان بە دیموكراسی، فیدراڵیەت و مافەكانی گەلی كورد هەیە، گفتوگۆ بكات".
باسنیوز
