سه‌در له پشتیوانیكردنى عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنى ویلایه‌تی دوه‌م پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه
پێشتر (موقته‌دا سه‌در) ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕای گه‌یاند، كه پشتیوانیی له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فیدڕاڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ویلایه‌تی دووه‌م وه‌ربگرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ (سه‌در) له وه‌ڵامی یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانى ڕه‌وته‌كه‌ى له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ئێستاى به‌رامبه‌ر عه‌بادی و لیستى نه‌سڕ، ڕای گه‌یاند: "دواتر هه‌ڵوێستى خۆمان ڕا ده‌گه‌یه‌نین".
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هێشتا زووه بۆچوونى كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه بدرێت.
باسنيوز
