ململانێى نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى سلێمانى ده‌ستى پێ كرده‌وه
پێشتر ناكۆكى و ململانێیه‌كى توند له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى سلێمانى ڕوویرداوه، به جۆرێك زۆر جار به‌رپرسه باڵاكانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به هۆكارى ئه‌وه‌ى یه‌كێتی ئاماده نییه ئه‌و پۆسته ڕاده‌ستى هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر بكات، ڕه‌خنه‌ى توندیان ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتی ده‌كرد، ئێستاش كه واده‌ى پۆستى پارێزگاى سلێمانى، له‌سه‌ر پشكى گۆڕان كۆتایی هاتووه، یه‌كێتی داواى پۆسته‌كه‌ى ده‌كاته‌وه و گۆڕانیش به ڕه‌خنه‌ى توند وه‌ڵامى یه‌كێتی ده‌داته‌وه.
لەمبارەیەوە خه‌لیل سه‌ركانى، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان،، ڕاى گه‌یاند: ”یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكاندا ته‌زویرێكى زۆرى كردووه و به‌هۆى ته‌زویره‌وه هاوسه‌نگی بۆ یه‌كێتی ڕاست كراوه‌ته‌وه، چونكه هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، نزیكه‌ى 250 هه‌زار ده‌نگى هێناوه، به‌ڵام كاندیده‌ى یه‌كێتی ده‌نگێكى زۆر كه‌مى هێناوه و ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كانمان بوایه پێویستى به‌وه نه‌ده‌كرد ئێمه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بكه‌ین، چونكه به‌پێى یاسا ئه‌و پۆسته ده‌بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت، به‌ڵام ئێمه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییان ڕ‌ازى بووین به‌وه‌ى كه دوو ساڵى یه‌كه‌مى پۆستى پارێزگارى سلێمانى بۆ یه‌كێتی بێت، هه‌روه‌ها ئێمه پێشتر پابه‌ندى ئه‌و ڕێككه‌وتنه بووین، به‌ڵام ئێستا پابه‌ندى ئه‌و ڕێككه‌وتنه نابین، چونكه هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، چه‌ند مانگێكه ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه و پێویسته هاوشێوه‌ى پارێزگاره‌كه‌ى یه‌كێتی دوو ساڵى دووه‌مى خۆى ته‌واو بكات. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه، ئه‌و پۆسته ناده‌ینه‌وه به یه‌كێتی با هه‌ر بۆ خۆیان داواى بكه‌ن، خۆ به كه‌ڵه‌گایی ناكرێت! دواجار ئێمه ناچینه ژێر ڕكێفى بڕیارێكى یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ى ناچارمان بكات ئه‌و پۆسته‌یان بده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی چه‌كى هه‌یه خۆ ئێمه به هێز و فشارى ئه‌وان ناچینه ژێر باریان، هه‌روه‌ها ئاماده‌ش نین پۆسته ڕاده‌ستى یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، ئاینده بۆ ئێمه‌یه نه‌وه‌كوو بۆ یه‌كێتی، چونكه به‌رهه‌م ساڵح، زه‌ڕبه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له یه‌كێتی داوه، بێ گومان یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان 7 كورسی ناهێنێت، ئیتر چۆن داواى پۆستى پارێزگاى سلێمانى ده‌كاته‌وه.
خه‌لیل سه‌ركانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، بزووتنه‌وه‌یه‌كى دامه‌زراوه‌ییه و جڤاتى گشتى و جڤاتى نیشتمانى و خانه‌ى ڕاپه‌راندنمان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك پرسى گرنگ هه‌یه به میزاجى شه‌خسی بڕیارى له‌سه‌ر نادرێت، به‌ڵكوو دامه‌رزراوه گرنگه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كاتى كۆبوونه‌وه‌كاندا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ده‌دەن.
تایبه‌ت به‌و باسه، ئازاد حه‌مه ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له فراكسیۆنى یه‌كێتیی، به (باس)ى ڕاگه‌یاند، به‌پێى ڕێكکه‌وتنى نێوان یه‌كێتیی نیشتمانى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، واده‌ى پۆستى پارێزگاى سلێمانى دیارى كراوه به‌و مانایه‌ى له ڕۆژى ده‌ستبه‌ركاربوونى هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر وه‌ك پارێزگارى سلێمانى، له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، كه به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر ده‌توانێ تاوه‌كوو 30/4/2018 پۆستى پارێزگارى سلێمانى به‌ڕێوه به‌رێت، بێ گومان دوێنێ كاته‌كه‌ى ته‌واو بووه، به‌ڵام ئێمه پێشوه‌خت ئاگادارى براده‌رانى یه‌كێتیمان كردووه‌ته‌وه، به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌رقاڵى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن، بۆیە تاوه‌كوو دواى كۆتاییهاتنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ناكرێت.
گوتیشى: ”دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، ڕاسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تیى هاوبه‌شى یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆ ده‌بنه‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ى من سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتییم، حزبه‌كه‌م هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكات، له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنى پۆسته‌كه‌م پابه‌ندى بڕیاره‌كه‌ى یه‌كێتی ده‌بم“.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، به‌پێى ڕێككه‌وتنى یه‌كێتی و گۆڕان، 30/4/2018 دوایین ڕۆژى ساڵى دووه‌مى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دەبێ بۆ پۆستى پارێزگارى سلێمانى، بێ گومان ڕێككه‌وتنه‌كه لاى من هه‌یه و واژۆى هه‌ردوو لایه‌نى له‌سه‌ره، به‌ڵام پێویسته سه‌ركردایه‌تیى هاوبه‌شى هه‌ردوولا چاره‌نووسی ئه‌و پۆسته یه‌كلایى بكاته‌وه.
ئازاد حه‌مه ئه‌مین، باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده نازانم دواى هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، یه‌كێتی كێ ده‌كاته‌وه به پارێزگارى سلێمانى، به‌ڵام پۆستى پارێزگارى سلێمانى له ئاسۆ فه‌ره‌یدوون وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، چونكه له وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و پۆستى پارێزگارى سلێمانى هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆره مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه.
باسنيوز
