ئێهود ئۆلمه‌رت: ئیسرائیل له پشتگیریكردنی كورد به‌رده‌وام ده‌بێت
ئێهود ئۆلمه‌رت, سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل, گوتی: "بێگومان ره‌وشه‌كه به گشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتریان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بێت و به‌رده‌وام به كاره تیرۆرستییه‌كانیان بده‌ن به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه".
دووپاتیشی كرده‌وه، جێگه‌ی داخه كه ئه‌مریكا به‌نیازی كشانه‌وه‌یه له سووریا ئه‌مه‌ش كاریگه‌ريی خراپی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بێت كه ده‌یانه‌وێت كاریگه‌ريی ئێران له ناوچه‌كه سنووردار بكه‌ن.
له‌باره‌ی شه‌ڕی داعشه‌وه، ئۆڵمه‌رت رایگه‌یاند، داعش به‌ته‌واوه‌تی لاواز كراوه، به‌ڵام كۆتاییشی نه‌هاتووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: "ئه‌وه مایه‌ی گومان نییه كه ئیسرائیل هه‌میشه هاوسۆز بووه له‌گه‌ڵ پرسی كورد و بڕواشموایه كه ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیرییكردنی خواست و ویستی گه‌لی كورد".
K24
