پارەی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت

پارەی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت

لێپرسراوێکی پەروەردەی شارەزوور ڕای گەیاند، کە بڕیار وایە پارەی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ بەسەریەکەوە خەرج بکرێت، ئەو پارەیەش کراوە بە چەک و چەند ڕۆژێکی دیکە دەست بە خەرجکردنی دەکرێت.

نەبیل حەمە ساڵح، لێپرسراوی خۆیەتیی میلاکات لە پەروەردەی شارەزوور ڕاگەیاند: "ئاگاداری ئەو قوتابخانانە دەکەینەوە، کە مامۆستای وانەبێژیان ھەیە، ڕۆژی چوارشەممە 2/5/2018، سەردانی بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی ھەر سێ مانگی ( 10 و 11 و 12ی ساڵی 2017) بەسەریەکەوە".

ئاماژەی بەوەش دا، کە پێشتر پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دوا خرا، بەڵام ڕەزامەندیی وەزارەتی داراییان بۆ وەرگرتووە، دەشڵێت: "ئێستا ئەو پارەیە کراوە بە چەک بۆ ڕۆژی چوارشەممە و پارەی سێ مانگی ساڵی ڕابردووی مامۆستایانی وانەبێژی خەرج دەکرێت".
bas news-
Top