كۆیه.. به‌تۆمه‌تى دزیكردن دوو کەس ده‌ستگیر کران
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه، ئاشكراى كرد كه هێزه‌كانیان به تۆمه‌تى دزیكردن له ماڵان دوو کەسیان ده‌ستگیر كرد.
شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه، ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ئاگادار كراینه‌وه كه دوو تۆمه‌تبار دزیان له ماڵان كردوه، له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه هه‌وڵه‌كانمان ده‌ست پێكردوو توانیمان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه، ئەوەشى خستە روو، کە هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له میانى لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، بۆیه له ئێستادا هه‌ردووكیان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستى پێكردووه.
ئاشکراشی کرد، له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هه‌ر له سنوورى شارى كۆیه چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌یان به تۆمه‌تى دزیكردنى جۆراوجۆر ده‌ستگیر كردوه .
bas news-
