ڕووداوێكى هاتوچۆ دوو پێشمه‌رگه‌ ده‌كاته‌ قوربانیی

 ڕووداوێكى هاتوچۆ دوو پێشمه‌رگه‌ ده‌كاته‌ قوربانیی


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30/ 4/ 2018 لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - کەلار له‌نزیک گوندی ( پێباز) ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( تیوتا ئەڤەلون )وه‌رگه‌ڕا و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا.



فه‌رمانگه‌ى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان- کەلار له‌نزیک گوندی ( پێباز) ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( تیوتا ئەڤەلون )وه‌رگه‌ڕا .



ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ سه‌رنشینی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست دا و شۆفێره‌كه‌ش بەسەختی بریندار دەبێت.



هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌تڕوو، كه‌ هەردوو قوربانییه‌كه‌ پێشمەرگە بوون و لە کاتی گەڕانەوەدا بوون لە ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه‌ بۆ ماڵی خۆیان.
bas news-
Top