چۆمان.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا

چۆمان.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا


ئەمڕۆ دووشەممە له‌ شاخێكی سنووری شارۆچكه‌ی چۆمان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا.



رائید بەیار باڵەكی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران، راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (30-4-2018) تیمەكانمان لەبنكەی بەرگریی شارستانی چۆمان، ئاگاداركرانەوە لە بوونی رووداوێكی مین، لە چیای گرمەندیل لە دەڤەری باڵەكایەتی، تیمەكانمان بە هاوكاری ئاسایش و پۆلیسی چۆمان، گەیشتنە شوێنی رووداوەكە".



گوتیشی: "بەهۆی ئەم رووداوەوه‌ گه‌نجێك بەناوی (حەیدەر حەسەن شوان) گیانی لەدەستدابوو و دواتر تەرمەكەی گەڕێندرایەوە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی چۆمان".

bas news-
Top