ئەمڕۆ، لە ٥٣ ناوەند هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت
وەک به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتی، ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ ئه‌وه‌یە، هه‌مووان له راستی و دروستی دڵنیا بن کە هیچ كێشه‌یەک نییه، "ئه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی بچوككراوه‌یه."
زه‌رده‌شت محه‌ممه‌د، هاوکات به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن به سیسته‌می نوێ ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه پێشتریش تاقی كراوه‌ته‌وه و ئه‌مجاره‌ش له به‌رچاوی راگه‌یاندنه‌كان و قه‌واره سیاسییه‌كان تاقی ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌نگاوه‌كان چۆنن، ئه‌نجامه‌كان چۆن ده‌گه‌ن به سه‌نته‌ر، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێكه كه بچووك كراوه‌ته‌وه."
زه‌رده‌شت محه‌مه‌د له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر گوتی، پارێزگای هه‌ولێر به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه زۆر باشه، تاوه‌كو ئێستا ئێمه سێ راپۆرتی خۆمان له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كان به‌رز كردووەته‌وه و راسته‌وخۆیش ئه‌وه‌ی پێشێلكاری بكات، سزا نادرێت، بەڵکە ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له ماوه‌ی سێ رۆژدا ئه‌و پێشێلكارییه‌ی كردوویه‌تی لای ببات، ئه‌گه‌ر نه‌یكرد ئه‌وكات سزا ده‌درێت."
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری كۆمسیۆن باسی له‌وه‌ش كرد، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان به‌رده‌وامی هه‌یه و تاوه‌كو رۆژی هه‌شتی مانگی دابێ، له‌و 53ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگدانە به‌رده‌وام ده‌بێت.
kdp-
