چواره‌مین كۆنفرانسی ئابووری له هه‌ولێر ساز ده‌كرێت
به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی، ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان چواره‌مین كۆنفرانسی ئابووری له ژێر ناونیشانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێت و ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت."
بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی ڕوونیشی كرده‌وه: "له‌و كۆنفرانسه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌رپرس بانگهێشت كراون، له‌وانه وه‌زیری بازرگانیی عێراق و ئێران و كۆمه‌ڵێك سهرۆكژووری ئێرانی و عێراقی و جگه له‌وه‌ش، هه‌رسێ سهرۆكژوورهكانی بازرگانیی هه‌رێمیش ئاماده دەبن."
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د گوتی: "مه‌به‌ست له‌و كۆنفرانسه‌ش په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانە."
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د ڕوونیشی كرده‌وه: "لە ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌یانییه‌كه‌ی مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه ده‌بێت و ئێوارهكهیشی سێ په‌نه‌ل ئه‌نجام ده‌درێت، کە پهنهلێك تایبه‌ته به كشتوكاڵ و دووه‌میان تایبه‌ته به وه‌به‌رهێنان و ئه‌وه‌ی سێیه‌میشیان ئاڵوگۆڕی بازرگانییه و له هه‌ر پهنهلێكدا شه‌ش كه‌س، سێ كه‌س له هه‌رێم و سێ كه‌سیش له ئێران به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ڕۆژی دووه‌میش سه‌ردانی چه‌ند داموده‌زگایه‌كی حكوومی ده‌كه‌ن و وۆركشۆپێك له ژووری بازرگانی ئه‌نجام ده‌درێت."
دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی دابێ کۆنفڕانسێکی ئابووری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ھەولێر بەڕێوە بچێت و تێیدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران بەشداری دەکەن، مەبەست لە سازکردنی کۆنفڕانسی ئابووریی نێوان ھەرێم و ئێران بۆ بەرەوپێشبردنی واری بازرگانییە لە نێوان ھەردوولادا."
دارا جەلیل خەیات گوتی: "بڕیارە لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئابووریدا دانوستان لەبارەی کردنەوەی ناوچەیەکی بازرگانیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بکرێت وەک دوو وڵاتی دراوسێ بۆ زیاتر سوودوەرگرتن لە کەرتی بازرگانی و پیشەسازی، ھەروەھا پرسی بەفەرمیناساندنی چەند دەروازەیەک دەخرێتەڕوو، بێگومان کۆنفڕانسەکە گرنگیی خۆی دەبێت بۆ ھەردوولا، بەتایبەتی بۆ ھەرێمی کوردستان."
kdp-
