وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک لەبارەی ڕۆژی 1ی ئایار بڵاو دەکاتەوە

 وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک لەبارەی ڕۆژی 1ی ئایار بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی ڕۆژی 1ی ئایار بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/4/2018، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی سێشەممە 1/5/2018، قوتابخانەکانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک پابەند دەبن بە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خۆیان کە پێشتر دانراوە.

سەرەڕای ئەم ئاگادارییەش، ئەمڕۆ دووشەممە سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند: "بە پێی یاسای پشووکان لە پەرلەمانی کوردستان، سبەی سێشەممە 1/5/2018 لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانی حکوومەت دەبێتە پشووی فەرمی، جگە لە ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، کە بەھۆی ئەزموونەکانەوە رێنمایی تایبەتیی خۆیان ھەیە".








باسنیوز
Top