دادگا بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەمیرتاش دەدات

دادگا بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەمیرتاش دەدات
ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) دادگایی دەكرێتەوە".

لە دادگای تاوانە گەورەكانی ئیستانبوڵ هەریەك لە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سری سوورەیا ئوندەر، پەرلەمانتاری هەدەپە، بەهۆی گوتەکانیان لەکاتی پرۆسەی ئاشتی دادگایی دەکرێن و ئەگەریش، ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی دەمیرتاش نەدرێت ئەوا لە دانیشتنی داهاتووی دادگادا بڕیاری کۆتایی دەدرێت".

لە لایەكی دیكە رۆژنامەی جمهوریەتی تورکیاش بڵاویکردووەتەوە: "ئەگەر ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتاییش لەبارەی سزادانی دەمیرتاش دەربکات، ئەوا سەڵاحەدین دەمیرتاش هەر دەتوانێت وەك کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا خۆی کاندید بکات".

له‌ 4/11/2016، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداخ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكارتی گەلان (هه‌ده‌په‌) له‌گه‌ڵ 11‌ په‌رله‌مانتاری دیكەی پارتەكەیان‌ به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە ده‌ستگیركران.



K24
Top