ئاسایشی هەولێر سکاڵای یاسایی لە دژی عەتا سەراوی تۆمار دەکات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه(29-4-2018) د.تارق نووری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر ورده‌كاریی ڕووداوی كوشتنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا كرد كه كادیرێكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بوو و له ڕۆژی(24-4-2018) له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیكرده‌وه كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه كه ڕووداوه‌كه كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوه، له‌و كۆنگره‌یه‌كدا چه‌ند پارچه‌ی ڤیدیۆیه‌كی ساتی ڕووداوه‌كه و چه‌ند كاتژمێرێك پێشووتر كه له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆماركرابوو بڵاوكرانه‌وه.
د. تارق نووری سه‌باره‌ت به ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن عه‌تا سه‌راوى كه به‌رپرسێكی یه‌كێتییه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتی: "قسه‌كانی عه‌تا سه‌راوی بێ بنه‌مایه و دووره له ڕاستیه‌وه چونكه ئه‌مڕۆ به ڤیدیۆ نیشانماندا كه بكوژه‌كان بۆماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك دواى (فارس محه‌مه‌د) كه‌وتوون، تا ئه‌وكاته‌ى ده‌ستڕێژى گوله‌یان لێكردووه".
ڕاشیگه‌یاند: "عه‌تا سه‌راوى مافى ئه‌وه‌ى نییه تۆمه‌ت ببه‌خشێته‌وه و ئێمه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ین، چونكه هه‌ر كه‌سێك تۆمه‌ت بۆ ده‌زگا ئه‌مینیه‌كان ببه‌خشێته‌وه، قابیلى قبوڵ نییه".
bas news-
