نرخی زێڕ جێگیرە
ئەمڕۆ، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەجێگیری مایەوە، بە بەراورد لەگەڵ نرخەکەی دوێنێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/4/29، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1324 دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەمان نرخ بوو.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 224 هەزار دینارە و نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش بەم شێوەی خوارەوەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 195,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 254,000 دینار
bas news-
