وەزارەتى پەروەردە گۆڕانكاری له 21 پۆستى بەڕێوەبەر دەکات
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ(باس‌نیوز)نێردراوه ئاماژه به ئه‌وه دراوه كه ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه بە ئامادەبوونى "د. پشتیوان سادق" وەزیرى پەروەردە، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆنگرەى پەروەردەیی ساڵى 2015ى زایینى، 21 بەڕێوەبەرى پەروەردەی کە زیاتر لە 8 ساڵ خزمەتیان هەبوو، لە پۆستەکانیان بەخشى،لە مەراسیمێکى تایبەتدا ڕێزیان لێ نرا.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكراشیكردووه كه لە شوێنی ئه‌و 21 به‌ڕێوه‌به‌ره کەسانى دیکە و لەسەر بنەماى پێشکەشکردنى زانیارى کەسى (CV) دانران کە ئەوانیش لە مەراسیمێکى جیادا بەخێرهاتن و هیواى سەرکەوتن و کارى باشیان لێ کرا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه یەکەم جارە کە وەزارەتى پەرورەدە گۆڕانکارى گەورەى لەم شێوەیە ئەنجام دەدات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه"لەمەش گرنگتر هەڵبژاردنى ڕێژەیەکى بەرچاوى خانمانە بە ڕێژەى یەک لەسەر چوار بۆ پۆستى پەروەردەى قەزاکان و بڕیاریش وایە ئەم گۆڕانکارییانە بەردوام بن و لە ئایندەیەکى نێزیکدا گۆڕانکارى لە چەندین پۆستى دیکەى بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەکانى وەزارەتى پەروەردە ئەنجام بدرێت".
bas news-
