ئه‌ردۆغان پەنا دەباتە بەر پارتێكی ئیسلامی بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی كورد
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەركۆمار توركیا له هه‌وڵدایه تا له رێگه‌ی (هودا پار)ه‌وه ده‌نگی كوردانی باكوور بۆ لای خۆی رابكێشێت، چونكه هودا پار به‌رده‌وام وه‌كو پاشكۆی ئاكپارتی له باكوور سیاسه‌تی كردووه و زۆر جار دووچاری په‌لاماریش بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه.
زۆربه‌ی ده‌زگا راپرسییه‌كانی توركیا و چاودێرانی سیاسی، پێیانوایه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا، كه بڕیاره 24_6_2018 ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ردۆغان له باكوور ده‌نگێكی زۆر كه‌م ده‌هێنێت و ئیدی باكوورییه‌كان ده‌نگی پێناده‌نه‌وه، بۆیه ئه‌ویش له رێگه‌ی چه‌ند پارتێكی موحافیزكاری وه‌كو هودا پار، ده‌یه‌وێت ده‌نگی كورده موحافیزكارهكان مسۆگه‌ر بكات.
دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ڵ زه‌كه‌ریا یاپجیئۆغلو سه‌رۆكی هودا پار كۆبووه‌ته‌وه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیاش بڵاویان كرده‌وه، ئه‌ردۆغان داوای لێ كردووه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا كاری جیدی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كورده موحافیزكارهكان ده‌نگی پێ بده‌ن.
هوداپار له زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌كو بێلایه‌ن ده‌چێته ناو كێبەركێوه، چونكه ده‌زانێت ئه‌گه‌ر وه‌كو پارت بچێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه ناتوانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت. له 2 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی رابردووش له توركیا 7ی حوزه‌یران و 1_11_2015، توانی 61 هه‌زار ده‌نگ له باكووری كوردستان به ده‌ست بهێنێت.
هودا پار له 19_12_2012 له ئامه‌د دامه‌زراوه، ئایدۆلۆژیایه‌كی ئاینی هه‌یه و له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش حزبوڵای لوبنانیش هاوكاری داراییان پێشكه‌ش ده‌كات.
هودا پار پارتێكی كوردییه و ئه‌ندامه‌كانی كوردن و ته‌نیا له باكوور سیاسه‌ت ده‌كات، چونكه ده‌یه‌وێت موحافیزكاره‌كانی باكوور له خۆی كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت له باكوور.
bas news-
