هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیارى و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشییه‌كانی كیا مۆتۆرز له هه‌رێمی كوردستان
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین كۆمپانیاى جیهانیی وه‌ك تۆیۆتا و كیا مۆتۆرز و جاگوار لاندرۆڤه‌ر هه‌ن كه بریكاریان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان كه دڵنیایی به كڕیار ده‌دات. ئه‌و كۆمپانیایانه ئۆتۆمۆبیل له‌كارگه‌ی سه‌ره‌كیی دروستكردنی ئۆتۆمۆبیله‌كه هاورده ده‌كه‌ن و سه‌نته‌رى چاككردنه‌وه و پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئه‌سڵییان هه‌یه.
بۆ نموونه كۆمپانیای NIM بریكاری فه‌رمی و تاكه دابه‌شكارى به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیای كیا مۆتۆرزه له هه‌رێمی كوردستان و باكوورى عێراق، ساڵی 2010 دامه‌زراوه و لقی له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، كه‌ركووك و مووسڵ هه‌یه، سه‌نته‌ره‌كانى نیم پڕفرۆش‌ترین سه‌نته‌رى ئۆتۆمۆبیله‌كانی كیا-ن و خزمه‌تگوزارییه‌كانی فرۆشتن و دوای فرۆشتن له‌و سه‌نته‌رانه به‌باشترین شێوه پێشكه‌ش ده‌كرێن و پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئه‌سڵی بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئۆتۆمۆبیلی كیا له‌و شارانه‌ی كه ناویان هاتووه فه‌راهه‌م ده‌كات.
به‌شی چاككردنه‌وه‌ش به‌تازه‌ترین و پێشكه‌وتووترین كه‌لوپه‌ل ده‌وڵه‌مه‌ندكراوه و سه‌نته‌رێكی گشتگیره و جگه له چاككردنه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆیه‌كردن و ئاسنگه‌ری واته حه‌دادیش پێشكه‌ش ده‌كات كه به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ندازیاران و پسپۆڕانى مۆڵه‌تپێدراوه له كۆمپانیای كیا مۆتۆرز، ئه‌مه‌ش واده‌كات ببێته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی هاوبه‌شه‌كانی كیا و كڕیاران دڵنیابن له كوالیتیی ماده‌كان و پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئه‌سڵی.
هه‌روه‌ها له سه‌نته‌ره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی NIM دا پشكنینی ورد بۆ ئۆتۆمۆبیله‌كانی كیا ده‌كرێت به‌پێی سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنیی ورد، بۆیه شوێمی كه‌موكوڕی زۆر به‌وردى له‌ئۆتۆمۆبیله‌كاندا ده‌دۆزێته‌وه و پشكنینه‌كانیش به‌نوێترین ئامێر‌و كه‌لوپه‌لی سه‌رده‌م ئه‌نجام ده‌درێن.
كۆمپانیاى NIM بۆ بازرگانیی ئۆتۆمۆبیل ماوه‌ى پێنج ساڵه به‌به‌رده‌وامی له هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه و له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه، له‌وانه هه‌ڵمه‌ته‌كانی هاتووچۆ بۆ قوتابیانى قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی په‌ڕینه‌وه له شه‌قامه‌كان و ئاشناكردنیان به‌یاسا و رێساكانی هاتووچۆ و ئه‌نجامدانی چه‌ندین خولی تۆپی پێ بۆ تیپه میللییه‌كان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان و خولی مه‌شق و راهێنان بۆ قوتابییانی زانكۆ و چه‌ندین چالاكیی دیكه.
خه ليل بله يى
