شاخه‌وان عه‌بدوڵا: باشترە سەرکردە دڵسۆزەکانی یەکێتی حزبەکەیان لە دەست هەرزەکارەکان دەربێنن
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتارى کورد لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕايگه‌یاند: ”هه‌ندێك كه‌س هه‌یه بێهیوا بوونه و تاكه نه‌فه‌سێك كه ماویانە و دەیانەوێت پێى بژین، ئه‌وه‌یه کە پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌كو ئه‌وان بێسەروبەری تێ بكه‌وێت، یان چه‌ند ئاراسته‌یه‌كى جیاواز بێت، به‌ڵام من ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌و كه‌سانه ده‌ڵێم، خۆتان به‌و شتانه‌وه ماندوو مه‌كه‌ن، چونكه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، یه‌ك ڕۆح و یه‌ك جه‌سته‌ى هه‌یه، ئه‌و شتانه هیچ كاریگه‌رییه‌كى نابێت“.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستە ڕوو کە سه‌رۆك بارزانى، پێگه‌یه‌كى هێنده فراوانى هه‌ی له‌ناو پارتییه‌كاندا “ده‌توانێ فه‌رمان بكات به ئه‌ندامه‌كانى پارتى کە گیانى خۆیان به‌خت بكه‌ن، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆك بارزانییه و كه‌سێكه خه‌ڵكى گهواهیدى ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن، چه‌نده ڕۆڵێكى كارایی هه‌بووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان، هه‌روه‌ها كاك مه‌سرور بارزانى، مامۆستاى ئێمه بووه و هه‌میشه هانى ئه‌وه‌ى داون كه گیانى خۆمان به‌خت بكه‌ین له پێناو پاراستنى سه‌روماڵى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان”. دەشڵێت: ”ئەو کەسانە خه‌ونه‌كانى خۆیان ده‌به‌نه ناو گڵه‌وه، هیچ كات پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هاوشێوه‌ى ئه‌وانى لێ نایه‌ت“.
لەبارەی هەوڵەکانی باڵێکی نێو یەکێتی بۆ ئەوەی پارتی وەک یەکێتی بە ناکۆک نیشان بدات، شاخەوان عەبدوڵا ڕايگەیاند: “باشتره یه‌كێتی بڕوات كێشه ناوخۆییه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات، نه‌وه‌كو به‌وشێوه‌یه باسی پارتى بكات، یان سه‌ركرده تێكۆشه‌ره‌كانى یه‌كێتی هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ن ئه‌و حزبه له‌ژێر ڕكێفى كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌كار ده‌ربهێنن، چونكه ئه‌و كه‌سه هه‌رزه‌كارانه خیانه‌تیان له یه‌كێتی و له خاكى پیرۆزى كوردستان كردووه”.
باسنيوز
