داقووق.. ناوچه‌ى حه‌فته‌غار شه‌وان له ژێر ده‌ستی داعشدایە
عه‌دنان كه‌ركووكى، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى کەرکووک - گەرمیانی پارتی، ڕايگه‌یاند: "ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له ناوچه‌ى حه‌فته‌غارى سه‌ر به داقووق كه ناوچه‌یه‌كى كوردنشینه، جموجۆڵێكى زۆری تیرۆریستانى داعش هه‌یه و ئه‌و تیرۆریستانه به ئازادى له ناو دێهاته‌كانى ناوچه‌ى حه‌فته‌غار ده‌سوڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ لاى خه‌ڵكى ناوچه‌كه دروست بێت و هێزه ئه‌منییه‌كانى داقوقیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه“.
گوته‌بێژەکەی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى کەرکووک - گەرمیانی پارتی، جەختی لەوەش کردەوە، کە پێش 16ى ئۆكتۆبه‌ر كاتێك كه پێشمه‌رگه له سنوورى داقوق بوو، تیرۆریستانی داعش نه‌یانده‌توانی به‌و گوندانه بگەن، به‌ڵام ئێستا كه پێشمه‌رگه نه‌ماوه به ئاره‌زووى خۆیان هاتوچۆی ناو گونده‌كان ده‌كه‌ن.
عه‌دنان كه‌ركووكى، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى کەرکووک - گەرمیانی پارتی، گوتیشی: "ده‌توانم بڵێم ناوچه‌ى حه‌فته‌غار به‌شه‌وان به ته‌واوه‌تى له ژێر كۆنتڕۆڵی داعشه، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش پیلانێك بێت، چونكه ئه‌و داعشانه ته‌نیا ده‌چنه ناو گونده كوردییه‌كان و ره‌نگه ئه‌مه‌ش به‌شێك بێت له پیلانى به‌عه‌ره‌ب كردن و بیانه‌وێت كورده‌كان گونده‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، ئیتر ئاڵۆزییه‌ك له‌و بابه‌ته‌شدا هه‌یه كه چۆن و به‌چی رێككه‌وتنێك كار بۆ به‌عه‌ره‌بكردنه‌وه‌ى سنوورى داقووق ده‌كه‌ن".
باسنيوز
