هاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

هاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە



بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ئاگادارییەکی لەبارەی رێگا نوێیەکەی نێوان کەلار و رزگاری بڵاو کردەوە.



ئەمڕۆ شەممە 28\4\2018، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە شوفێران ئاگادار دەکەنەوە ڕێگا نوێیەکەی نێوان ( کەلار بۆ ڕزگاری) بەشێوەیەک فەرمی نەکراەتەوە.



هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەڕوو، کە ئەو رێگایە تاکو بەشێوەیەکی فەرمی نەکرێتەوە هاتوچۆکردن و بەکارهێنانی قەدەغەیە.



جەختی لەوەش کردووەتەوە: ”بۆیە داواتان لێدەکەین هاوکارمان بن تاهەمووان لەکارەسات و ڕووداوی نەخوازراو بەدوور بین ئەو ڕێگایە بەکارمەهێنن، لەکاتی بەکارهێنانی ئەو ڕێگایە یان دروستبوونی ڕوداوی نەخوازراو لەو ڕێگایە، سەرپێچی کار تووشی سزا دەبێت“.



هاتوچۆی گەرمیان، داواشی لە کۆمپانیای جێەبجێکار کردووە هەردوو سەری ڕێگاکە دابخات تا کاتی کردنەوەی ڕێگاکە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکوومەتەوە.

bas news-
Top