هاووڵاتیانی ئاكرێ و بەردەڕەش: دهنگدانمان به پارتی، بۆ كوردستانێكی بەهێز و پاشەڕۆژێكی گەشه
دێوالی قاسمی فەرمانبەر و دانیشتووی بەردەڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە قۆناغی ئێستادا، بەهای نەتەوەیی لە سەرووی هەموو بیركردنەوەیەكە و، دەبێت كورد لەم قۆناغەدا زۆر بە بەهێزی بەشدار بێت لە بەغدا، بۆ ئەوەی بۆ جیهان بیسەلمێنین كە نەتەوەیەكی خاوەن قەوارەی خۆمان و بەهێزین، بۆیە ئەركی هەموو لایەكمانە روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەین و دەنگ بدەین بە لیستی 184ی پارتی، چونكە پیلانی زۆر گەورە بۆ بچووكردنەوەی قەوارەی كوردستان و دووبارەبوونەوەی سایكس بیكۆیەكیتر و لۆزانێكی تر و ئەنفالێكی تر داڕێژاروە، بۆ رێگریكردنیش لەم پیلانە مەترسیدارانە، تەنها پارتی دەتوانێت دژی دوژمنانمان بوەستێ".
دێوالی گوتیشی: "پارتی خاوەنی پڕۆژەیەكی ئومێدبەخشە بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر و پاراستی ئەو دەستكەوتەی بەدەست هاتووە".
لای خۆیەوە، رۆژنامەنووس، دلۆڤان جەمیل ئاكرەیی، دانیشتووی ئاكرێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆیە دەمانەوێت دەنگ بە لیستی 184ی پارتی بدەین، چونكە دەنگدان بەو لیستە، مانای مانەوەی كوردە بە نەتەوەی پلە یەك و زامنی مانەوەی كوردە و هۆكاری گەڕاندنەوەی ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكان و تەواوكەری پڕۆژەی سەربەخۆیی كوردستانە، بۆیە دەنگدان بە پارتی، كوردستانێكی بەهێز و ئابوورییەكی بەهێز و پاشەڕۆژێكی گەش مسۆگەر دەكات".
محەممەد ئەترووشییش، كە دەرچووی زانكۆیە و دانیشتووی بەردەڕەشە، لەبارەی گرینگی دەنگدان بە لیستی 184ی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دەنگ دەدەم بە لیستی ئەبرامزشكێن، لیستی شەهیدان و پێشمەرگە و سەربەخۆیی كوردستان و ئاوەدانی و داعششكێن، كە خاوەنی پاراستنی ئەمن و ئاساییشی كوردستانیشە".
رۆژنامەنووس كەمال ئاكرەیی دەڵێ: "دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین، چونكە لیستی كورد و كوردستانە، لیستی خەبات و شۆڕش و بەرخودانە ، لیستی ماف و دەستكەوتانە، لیستی سەروەریی و سەرفرازی و شەڕەفمەندیی هەر تاكێكی كوردە، لیستی خەباتی پڕسەروەریی رێبەری نەتەوەیمان بارزانیی نەمرە، لیستی ئازادی و رزگاری و سەربەخۆییبوونە، لیستی هەر كوردستانیهكە كە دەیەوێت بە ئازادی و سەرفرازی لەسەر خاكی كوردستاندا بژیت".
kdp-
