د. كه‌مال كه‌ركووكی: هه‌ولێر ناوه‌ندی بڕیاره
د. كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاهه‌نگێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌یدا له ناوچه‌ی خازری سنووری شاره‌دێی ڕوڤیا ڕایگه‌یاند: "گه‌لی كوردستان ده‌زانێ كێ له هه‌موو كاته ناخۆشه‌كاندا له گه‌ڵیه‌تی و به‌رپرسیارانه دۆزی ڕه‌وای میلهتهكهمانی له ئه‌ستۆ گرتووه و هه‌ندێك هه‌ن نه‌یاری گه‌لی كوردستانن، به‌ڵام ده‌زانن هه‌ولێر ناوه‌ندی بڕیاری گه‌لی كوردستانه و له‌به‌ر ئه‌وه ڕێیه‌كی تریان نییه جگه له هاتن بۆ ئێره، هه‌ندێكیش هه‌ن لێره بۆ شوێنێكی تر باز ده‌ده‌ن و له‌و وڵات ده‌چن بۆ ئه‌و وڵات، بۆچوونی خۆیان ده‌گۆڕن، له لایه‌ك دژی ڕیفراندۆم ده‌بن، له لایه‌كی تریشه‌وه ستایشی ڕیفراندۆمیان ده‌كرد."
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد: "هه‌ندێك به‌شداریی ڕیفراندۆمیان كرد و په‌نجه‌ی خۆیان مۆر كرد و ده‌نگیان به نه‌خێر دا، به‌ڵام به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بشارنه‌وه ده‌ڵێن، ئێمه ده‌نگمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه، به هیواین ئه‌و جۆره سیاسییانه له كۆڵ ئه‌و میله‌ته ببنه‌وه."
له‌باره‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانەوە د. كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: "به زه‌بری ئاگر و ئاسن دۆخێكی نه‌خوازراو به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا سه‌پێنراوه، سه‌ددام به سوپایه‌كی به‌هێز و ئابوورییه‌كی به‌هێزه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی ئامانجه‌كه‌ی به‌دی بێنێ، ئه‌مڕۆش ئه‌وانه‌ی باسی ده‌وڵه‌تی فره‌یی و فیدراڵی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیشیان ڕاست ناكه‌ن و ده‌وڵه‌تی تایه‌فی دروست ده‌كه‌ن، به میلیشیاكان و هێزی ده‌ره‌كی كه پشتیوانیان بوو، به پشتیوانی تاقمی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه خودی جێگری یه‌كه‌می سكرتێكری گشتیی ئه‌و حزبه و به‌رپرسانی تری به خیانه‌تکار ناویان بردن، ئه‌وانه سه‌نگه‌ره‌كانیان تێك دا و میحوه‌ری یه‌ك و دوو و سێ و چوار له ده‌وری كه‌ركووك هه‌بوو، ئه‌مه به فه‌رمانی ژماره‌یه‌ك خیانه‌تكاری ناو ئه‌و حزبه سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ كرد و به‌رگرییان نه‌كرد، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه له 20ی 10 توانیمان له پردێ و دواتریش له زوممار و مه‌حموودیه و مه‌خموور و سحێلا و ناوچه‌كانی تر گورزی كه‌مه‌رشكێنیان لێ بده‌ین و بیانوه‌ستێنین، ئیتر خه‌ڵكی بۆیان ڕوونه كێ دوای خیانه‌ته‌كه كوردستانی پاراست و قوربانی دا، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان لیستی 184 هه‌ڵبژێرن، چونكه ئه‌و لیسته بوون سنگیان كرده قه‌ڵغانی به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان."
د. كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌وەیشی خسته‌ڕوو: "داواكارین خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به لیستی ١٨٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن."
kdp-
