بەرپرسێکی پارتی لە سنووری مووسڵ دەنگۆی میدیاکانی یەکێتی بەدرۆ دەخاتەوە

 بەرپرسێکی پارتی لە سنووری مووسڵ دەنگۆی میدیاکانی یەکێتی بەدرۆ دەخاتەوە
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا، دەنگۆیەکی میدیاکانی یەکێتی بەدرۆ دەخاتەوە و ڕەتی دەکاتەوە کە بە فەرمانی ئەوان، هیچ هێرشێک کرابێتە سەر کادیرانی یەکێتی لە سنوورەکە.


پاش ئەوەی میدیاکانی یەکێتی لە زاری خالید گۆران، ئەندامی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتییەوە بڵاویان کردەوە کە گوایە بە فەرمانی بەرپرسێکی پارتی، هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەیاند، بەبێ ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەکەی ئاشکرا بکات.

عیسمەت ڕەجەب، بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: ”ئەو قسانە ھیچ بنەمایەکیان نییە، ئەگەر ئەو برادەرەش ماڵی لە مووسڵە، دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لەوێ باڵا دەستە“.

بەرپرسەکەی پارتی دەنگۆی میدیاکانی یەکێتی بەدرۆ خستەوە و دووپاتی کردەوە: ”نە هێرشکراوەتە سەر ماڵی کەس و نە هەڕەشەش کراوە“.










باسنیوز
Top