قوباد تاڵەبانی هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح
ئەمڕۆ شەممە 28/4/2018، قوباد تاڵەبانی لە میانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا لە هەڵەبجە و هەورامان، هێرشی کردە سەر بەرهەم ساڵح.
لەمبارەیەوە میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاوی کردووەتەوە کە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە داوە، كه‌سانێك هه‌ن هه‌تا پاره هه‌بوو، له‌ناو یه‌كێتیدا بوون، بەڵام كه پاره نه‌ما، جیابووه‌وه و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات.
هەرچەندە قوباد تاڵەبانی ناوی بەرهەم ساڵحی نەهێناوە، بەڵام بە ئاماژەدان بەوەی کە ”ئه‌و كه‌سه دوو جار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جارێك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عیراق بووه و ساڵانێكیش جێگری مام جه‌لال بووه“، دەری خستووە کە مەبەستی بەرهەم ساڵحە.
هاوکات پرسیاری ئەوەشی لێ کردووە: ”بۆ له‌وكاتانه‌دا نه‌یتوانی چاكسازی بكات؟! بۆ ئێستا باسی چاكسازی ده‌كات؟ ئه‌و كه‌سانه بێ‌ویژدانن و گه‌له‌كۆمه‌كێ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ن“.
باسنيوز
