پشدەر.. كرم هه‌ره‌شه له گه‌نمی جوتیاران ده‌كات
له‌مساڵدا كرمی گه‌ڵای گه‌نم به‌شێكی زۆری گه‌نمی چێندراوی جووتیارانی ده‌ڤه‌ری راپەڕینی تووشی وشكبوون و زه‌ردبوون كردووەته‌وه, بەڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی قه‌زای پشده‌ریش ده‌لّێت "كرمه‌كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پرشتی گه‌نمه‌كه".
حاجی ره‌سووڵ، جووتیارێكی ده‌ڤه‌ری پشده‌ره و ساڵانه زیاتر له 25 دۆنم زه‌وی به شێوه‌ی جیا جیا به گه‌نم ده‌چێنێت،ی راگەیاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌نمه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای وه‌رزی گه‌شه‌ی دایه, به‌ڵام كرمێكی زۆر له‌سه‌ر گه‌ڵاكانی گه‌نمه‌كه‌ی گه‌شه‌ی كردووه و بۆته هۆی زه‌ردبوون وشكبوونی ده‌غڵه‌كه و كرمه‌كه‌ش به‌شی هه‌ره زۆری زه‌وییه‌كانی گه‌نمی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی گرتۆته‌وه و جووتیارانی هه‌راسان كردووه".
ئەو جووتیارە، جەختی لەوەش کردەوە، کە هه‌رچه‌نده ده‌ستیان كردووه به رشاندنی ده‌رمانی تایبه‌ت به له‌ناوبردنی ئه‌و كرمه، به‌ڵام له‌كۆتایدا به‌رهه‌می گه‌نمه‌كه‌مان به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو كه‌متر ده‌بێت.
حكومه‌تی عێراقی چه‌ند ساڵێكه به‌ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان نادات, تاوه‌كو ئێستاش به‌شێكی زۆری پاره‌ی گه‌نمی ساڵه‌كانی 2014, 2015, 2016 و 2017ی لاماوه.
عوسمان تۆفیق، بەڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دەڤەری پشده‌ر، لەبارەی ئەم کرمەوە، بە (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: "ئه‌و كرمه‌ی كه تووشی گه‌نمی ده‌ڤه‌ره‌كه بووه، به كرمی گه‌ڵای گه‌نم ناسراوه و له وه‌رزی به‌هاراندا تووشی گه‌نم ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی كرمه‌كه، پێویسته جووتیاران به‌په‌له ده‌رمانی دژ به‌و كرمه به گه‌نمه‌كه‌یاندا برشێنن بۆ له‌ناوبردنی".
به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دەڤەری پشده‌ر، ئەوەشی خستە روو، کە كرمه‌كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی برشتی گه‌نم و واده‌كات گوڵی گه‌نم كێشه‌كه‌ی به رێژه‌ی نیوه‌ی كێشی خۆی له‌ده‌ست بدات.
باشترین كات بۆ چاندنی گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان 15ی تشرینی دووه‌مه, ئه‌گه‌ر بارانی پێویست بۆ گه‌شه‌ی گه‌نمه‌كه ببارێت له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاویندا جووتیاران ده‌ست به د‌روێنه‌ی گه‌نمه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ده‌ڤه‌ری راپه‌رین به ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی كشتوكاڵی ناسراوه و نزیكه‌ی 148 كه‌رتی كشتوكاڵی تێدایه و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی سنوره‌كه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌ك و گه‌نم، جۆ، برنج، نیسك، نۆك و ماشن، ساڵانه 60 بۆ 100 هه‌زار دۆنم زه‌وی به دانه‌وێڵه ده‌چێندرێت.
bas news-
