حه‌شدی شه‌عبی له رێگه‌ی كارتی ئه‌و شنگالیانه‌ی چوونه‌ته ده‌ره‌وه، ساخته‌كاری ده‌كات
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له‌ژێر دروشتی ''ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان'' بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌رپا كردووه، له شنگالیش كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی رێگرییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ناتوانن بچنه شنگال بانگه‌شه بكه‌ن.
كاندیدی ژماره60ی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال، وه‌یس نایف، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاند: "دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی ئێمه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال و، ئێستایش كاندیدانی پارتی ناتوانن بچنه شنگال. هه‌روه‌ها 85%ی خه‌ڵكی ئێمه ئاواره‌ن و ئه‌وانه‌ی له‌وێیش ماون، له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی حه‌شد و سوپای عێراقن، ئه‌وانیش وه‌كو دو‌ژمنێك سه‌یری پارتی ده‌كه‌ن.''
گوتیشی، له شنگال نزیكه‌ی 21هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له‌كه‌مپه‌كاندان ورێگری له‌كاندیدانی ئێمه ده‌كرێت سه‌ردانی ئه‌وان بكه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسیی هه‌یه حه‌شدی شه‌عبی ساخته‌كاری به‌و كارتانه ئه‌نجام بدات كه كوردانی ئێزدی چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چونكه ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ساخته‌كاری ده‌ده‌ن، هه‌ر چه‌نده له رێگه‌ی كۆمسیۆن توانیمان به‌شێكی بگوازینه‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكی ئه‌وكارتانه له شنگال ماون.''
وه‌یس نایف راشیگه‌یاند، خه‌ڵكی شنگال پێشوازییه‌كی گه‌رم له لیستی 184ی پارتی ده‌كه‌ن و هیچ لایه‌نێكی دیكه به به‌دیلی پارتی نابینن، چونكه ده‌زانن ته‌نها پارتی ده‌توانی پره‌سنسیپی پێكه‌وه‌ژیان له ناوچه‌كه زیاتر قووڵ بكاته‌وه، بۆیه زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
kdp -
