هه‌ولێر.. ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانله‌ده‌ستدان و زامداربوونی شه‌ش كه‌سی لێكه‌وته‌وه
ڕائید فازڵ حاجی حه‌سه‌ن گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "كاتژمێر (2)ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌قامی 60مه‌تری له‌سه‌ر به‌رزه پردی شۆرش ئوتومۆبێلێكی تاكسی كه جگه له‌شۆفێر 5 سه‌رنشینی تێدابووه كه له‌نێویاندا ئافره‌تێك و منداڵێكی ساوا هه‌بووه ، شۆفێره‌كه‌ی به‌هۆی تیژرۆییه‌وه و له ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه بێهۆشكه‌ره‌كان كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به به‌رزه پردی شه‌قامه‌كه".
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاشكرایكردووه كه له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمۆبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه بریتین له دوو سه‌رنشینی عه‌ڕه‌ب و هاوسه‌ر و منداڵی شۆفێره‌كه.
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه كه هه‌ر له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمۆبێله‌كه و سه‌رنشینێكی دیكه‌ی عه‌ڕه‌بیش به سه‌ختی زامدار بوونه و تووشی سووتانی زۆر بوونه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای ڕووداوه‌كه ئۆتۆمۆبێله‌كه ئاگری گرتووه.
باسنيوز
