ئەنەكەسە: په‌یه‌ده رێگه نادات ئاوارەكانی عه‌فرین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) رایگەیاند كە په‌یه‌ده رێگه نادات هاووڵاتیانی مەدەنی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان له عه‌فرین و ئه‌وانه‌ش کە ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه، به ناپاك له‌قه‌ڵه‌م ده‌دەن.
نوری بریمۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد لە سووریا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه له شاری هه‌ولێر بەست، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ٢٠١١دا په‌یه‌ده بێئه‌وه‌ی یه‌ك گولـله بته‌قێنێت، به‌رامبه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د باكووری سووریای راده‌ست كرد.
گوتیشی پەیەدە له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فت ساڵه‌ی دواییدا ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆی وه‌ك زیندان لێ كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا په‌لاماری ئه‌ندامانی ئهنهكهسهیان داوه، باره‌گاكانیان داخستوون و مه‌ودایه‌كی نه‌هێشتووەته‌وه بۆ پەیڕەوکردنی ژیانی سیاسی.
نوری بریمۆ هەروەها گوتی له میانی داگیركاری توركیا بۆ سەر عەفرین، په‌یه‌ده رێگه‌ی به هاووڵاتییانی مەدەنی نه‌دابوو ناوچه‌كه به‌جێ بهێڵن، بەڵكو ئه‌وانه‌ی ویستبوویان له عه‌فرین ده‌ربچن، تۆمه‌تی ناپاك و چه‌ته‌یان خستبوونه پاڵیان، ئێستەش به‌وانه ده‌ڵێن ناپاك كه ده‌یانه‌وێت بۆ عه‌فرین بگه‌ڕێنه‌وه.
kdp-
