د.سه‌باح سوبحی: ئەمەریکا بە ڕەنگی شین پەیامێکی گرینگی لە هەولێر راگەیاند
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له شاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی كونسووڵخانه‌ی هه‌ولێر دانرا كه كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره له‌خۆی ده‌گرێت و له كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌شدا فەڕشی شین ڕاخرا، به ڕای چاودێرانی سیاسیش ئه‌مه مانایه‌كی قووڵی ستراتیژی هه‌یه.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، د. سه‌باح سوبحی، ماموستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له گرنگترین وڵاتانی جیهان كه هێزێكه زۆرێك له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كۆنترۆڵ كردووه و كردنه‌وه‌ی بینای كونسووڵخانه‌ی خۆی له شاری هه‌ولێر، كه كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره له‌خۆ ده‌گرێت، مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا به‌رژوه‌ندی به‌رده‌وامی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر و ددانپێدانانه كه هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌و ئه‌زموونه نابێت كۆتایی پێ بێت و نامه‌یه‌كیشه بۆ ئێران كه بوونیان له هه‌رێم به‌رده‌وامه و پشتگیری له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن و جگه له‌وه‌ش، نامه‌یه‌كه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم كه به‌رده‌وامن له به‌ڵێنه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێم و پشتگیری لێدەکەن."
ئەو پرۆفیسۆرە گوتی: "جگه له‌وه‌ش، كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ئه‌وه ده‌گه‌یەنێت كه ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به دۆزی كورد و بوونیان له ناوچه‌كه و له داهاتووشدا ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه سیاسه‌ته‌كانی بگۆڕێت به‌رامبه‌ر به هه‌رێم و عێراقیش، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌بێت، تاوه‌كو بتوانێ ئه‌و سیاسه‌ته نادیارانەی له ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه په‌سه‌ندی بكات و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ندی ده‌كات."
د. سه‌باح سوبحی دەڵێت: "ڕاخستنی فەڕشی شین له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌دا كۆمه‌ڵێك هێمای هه‌یه، له‌وانه حزبی كۆمارییه‌كان و ڕه‌نگی ئاڵاكانی كه سوور و شینه و له ڕووی سه‌ربازیشه‌وه مانای هێزی ئاسمانییه، كه كۆنترۆڵی ته‌واوی ئاسمانی هه‌رێم ده‌كات و ده‌یپارێزێت و جگه له‌وه‌ش، مانای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ده‌گه‌یەنێت، به‌ڵام مانای سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا به ڕه‌نگی ئاڵاكانی خۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت، چونكه هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا له جیهاندا یه‌كه‌مه، بۆیه له ڕێگه‌ی ئاسمانیشەوە هه‌رێم ده‌پارێزێت."
ئه‌و ماموستایه‌ی زانكۆ ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا هیچ كات پشت له هه‌رێمی كوردستان ناكات و له پشتگیریكردنیشی به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام هه‌ندێك سیاسه‌ت هه‌یه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئێمه جیاوازییان هه‌بێت، له چۆنییه‌تیی بیركردنه‌وه له پرسه‌كان، بۆیه زۆر جار ئه‌مه جیاوازی دروست ده‌كات، به‌ڵام پشتگیریكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ كورد به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ كات پشت له كورد ناكات و پاڵپشتییه‌كانیشی له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت."
kdp-
