هه‌ده‌په جگە لە دەمیرتاش كاندیدێكی تری بۆ سەرۆكایەتی كۆمار ئامادە كردووە
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ـی توركی، ئاشكرای كرد هه‌ده‌په كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگی ئه‌نجام داوه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به كۆی ده‌نگ بڕیاریان داوه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بكه‌نه كاندیدی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 30_4_2018 له ئیسته‌نبۆڵ ده‌میرتاش دادگایی ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ، بۆیه هه‌ده‌په تا دوای دادگاییكردنی ده‌میرتاش كاندیدی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌میرتاش سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، كه‌سایه‌تییه‌كی تریان وه‌كو جێگره‌وه‌ی دیاری كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كە، له ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ده‌میرتاشدا، هه‌ده‌په ئۆنوور ههمزهئۆغلو ده‌كاته كاندیدی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، كه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ش گوته‌بێژی كۆنگره‌ی دیموكراتی گه‌لانه.
ئۆنوور ههمزهئۆغلو وه‌كو ده‌میرتاش تۆمه‌تی تیرۆربوونیان داوه‌ته پاڵی و ئێستە زیندانی كراوه، به‌ڵام دادگاییكردنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، بۆیه ده‌توانێت خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا كاندید بكات.
باسنيوز
