عەبادی لە هۆڵێکی چۆڵی هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ لیستەکەی دەست پێ کرد
ڕۆژنامەنووس ئەحمەد زاوێتەیی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، وێنەیەکی تەواوەتیی ناو ئەو هۆڵەی بڵاو کردەوە کە تێیدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتەکەی لە شاری هەولێر پێشکەش کرد و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ لیستەکەی دەست پێ دەکرد.
زاوێتەیی ئاشکرای کردووە کە سێ لەسەر چواری هۆڵەکە چۆڵ بووە و ڕێکخەرانی مەراسیمەکە کە کەسانی سەر بە لیستەکەی عەبادی بوون، هەوڵیان داوە، چۆڵیی هۆڵەکە لەبەر چاوی کامێراکان بشارنەوە و بە ناچاری، چەند پۆستەرێکی بانگەشەی هەڵبژاردن و وێنەی عەبادییان داناوە.
باسنيوز
