حەیدەر عەبادی گەیشتە هەولێر

 حەیدەر عەبادی گەیشتە هەولێر
کەمێک پێش ئێستا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەوڵیر بە فەرمی پێشوازیی لە حەیدەر عەبادی کردووە و بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکدا لەبارەی هەندێ پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆ بکەن.

هەتا ئێستا دیار نییە ئایا حەیدەر عەبادی لە هەولێر سەردانی بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کەردستان دەکات، یان نا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شەوی ڕابردوو سەردانی سلێمانیی کرد و بڕیارە لە بانگەشەی لیستەکەیدا لە هەولێر و دهۆکیش بەشداری بکات.







باسنيوز
Top