فراکسیۆنی پارتی داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دهكات
لە یاداشتەکەی فراکسیۆنی پارتی-دا هاتووە، بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی 47 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەسەڵات دراوەتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە لەکاتی پشووی خوولەکانی گرێدان، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت.
فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، "بەپشتبەستن بەو دەقە و بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیەی لە 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دواتر بەسەر کوردستاندا هات، کە بەهۆیەوە بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لەدەستدرا و خەڵکی سنوورەکەش رووبەڕووی تاوانی گەورە بوونەوە و ئاوارەبوون، داواتان لێدەکەین بڕیاربدەن بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دوایی ".
فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، "پێشتر هەوڵیانداوە بەپێی بڕگەی 1ی ماددەی 47 لیژنەکە پێکبهێنرێت بەڵام پێکنەهێنراوە، ئێستاش پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بووەتە "خواستی زۆر لە هێز و لایەنەکان و خەڵکی کوردستان".
kdp-
