تاکە کاندیدە سەربەخۆکە دەچێتە ناو لیستێکی کوردستانییەوە

 تاکە کاندیدە سەربەخۆکە دەچێتە ناو لیستێکی کوردستانییەوە
تاکە کاندیدە سەربەخۆکەی کوردستان دەچێتە ناو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

رۆژی چوارشەممە 25/4/2018، د. نەسرەت سابیر خۆشناو، تاکە کاندیدی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پرێس کۆنفڕانسێکدا داوای لە لایەنگر و دۆستانی کرد دەنگ بە لیستی ژمارە 184ـی پارتی بدەن.

نەسرەت سابیر خۆشناو، کە مامۆستای زانکۆیە، هەروەها رایگەیاندووە، کە لیستەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و دەستیش بە هەڵوەشاندنەوەی لیستەکە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی فەرمی، دەکات.

بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.









باسنيوز
Top