رۆژنامەیەکی عەرەبی: پارتی پلەی یەکەمی کوردستان بە دەست دەھێنێتەوە

 رۆژنامەیەکی عەرەبی: پارتی پلەی یەکەمی کوردستان بە دەست دەھێنێتەوە
رۆژنامەیەکی عەرەبی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەمی حزبە کوردییەکان بەدەست دەھێنێتەوە.

رۆژنامەی (ئەلحەیات)ی لەندەنی لە راپۆرتێکدا، کە پشتی بە چەند راپرسی و لێکۆڵینەوەیەک بەستووە، باسی لەوە کردووە، ریزبەندیی حزبە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت:


- پارتی %٤١

- بزووتنەوەی گۆڕان %١٣

- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان %٨

- ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری %٤-٥

- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان %٤-٥

- نەوەی نوێ %٤-٥

- کۆمەڵی ئیسلامی کەمتر لە %٤.

بەپێی راپرسییەکی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان، کۆی گشتیی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراقەوە لە ٦٥ پەرلەمانتارەوە بۆ ٥٥ پەرلەمانتار دادەبەزێت، لە کۆی ٣٢٨ کورسیی پەرلەمانی عێراق.

بڕیارە رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.









باسنيوز
Top