ئیبراهیم جەعفەری: حکوومەتی عێراق چەکی کیمیاوی لە دژی کورد بەکار هێنا

 ئیبراهیم جەعفەری: حکوومەتی عێراق چەکی کیمیاوی لە دژی کورد بەکار هێنا
وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت،کە حکوومەتی عێراق چەکی کیمیاوی لە دژی گەلی کوردستان بەکار هێناوە.



رۆژی چوارشەممە 25/4/2018، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە پەراوێزی کۆنگرەیەک لەبارەی سووریا لە برۆکسل، رایگەیاندووە، نابێ بەهیچ شێوەیەک چەکی کیمیاوی بەکاربهێندرێت.



ئیبراهیم جەعفەری هەروەها رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق ”باش“ لە زیانەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی تێ دەگات، چونکە لە ساڵی 1988 رژێمی وڵاتەکەی شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد.



وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێنج هەزار کورد لە هەڵەبجە بەهۆی چەکی کیمیاوییەوە شەهید بوون.



لە رۆژی 16/3/1988، حکوومەتی بەعسی عێراق بە چەکی کیمیاوی هێرشی کردە سەر شاری هەڵەبجە لە باشووری کوردستان، کە بووە هۆی شەهئیدبوونی زیات لە پێنج هەزار کەس، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.



ئەو لێدوانەی ئیبراهیم جەعفەری دوای پرسیاری رۆژنامەنووسان هات، کە پرسیاریان لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن رژێمی سووریا لە دژی هاووڵاتییان، لێ کرد.



باسنیوز
Top