كوالێتى كۆنتڕۆڵى ده‌رمان هۆشداری لەبارەی جۆرە دەرمانێکی گیاییەوە دەدات
چاودێری بازاڕ لە به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی كوالێتی كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان، ئاماژە بەوە دەدات، كه ده‌ستییان به‌سه‌ر جۆرێكى ده‌رمانى گیایى گرتووە، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕیكلامی بۆ ده‌كرێت و زیانى زۆرى بۆ ته‌ندروستیى به‌كارهێنه‌ر هه‌یه.
ئەمڕۆ سێشەممە 24\4\2018، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی كوالێتی كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی جۆرە دەرمانێک بڵاو کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، کە ده‌رمانه گیاییهكه ناوى (Vimax)ه به ژماره‌ی تایبه‌تی (Batch no.20170408 ) كه به‌پێی ڕیكلامه‌كه بۆ زیادكردنی ئاره‌زووی پیاو به‌كاردێت.
ڕاگهیهندراواوهكه، ئەوەشی خستووەتەڕوو، كه چاودێری بازاڕی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان له چه‌ند دوكانێكی ده‌رمانی گیایی ده‌ستی به‌رسه‌ر بڕێك له‌و ده‌رمانه‌دا گرتووه، چونكه هیچ ڕێگه پێدان و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیارى نه‌بووه، هاوكات مه‌ترسی بوونی ماده‌ی قورسی لێ ده‌كرێت كه زیان به ته‌ندروستیی به‌كارهێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوالێتی كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان، داواى له هاووڵاتییان كردووه كه خۆیان له كڕین و به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌و هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ى دیكه كه ڕێگه‌پێدان و پشكنینی كوالیتی كۆنتڕۆڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییان نییه، به‌دوور بگرن.
bas news-
