كه‌سوكاری شه‌هیدان: بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان پارێزراو بن ده‌نگ به لیستی 184 ده‌ده‌ین
لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ژماره 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه و به‌رنامه‌یه‌كی 14 خاڵیشیان ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌موو خاڵه‌كان جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له به‌غدا.
فاتیمه عه‌زیز، كچی شه‌هید، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "باوكم له پێناو پارێزگاری له خاكی كوردستان خوێنی به‌خشیوه، بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن نه‌توانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌بار ببات، بۆیه ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووری بۆ كوردستان ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ین، چونكه ته‌نیا پارتی، خۆی به خاوه‌نی شه‌هیدان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت و هه‌ر ئه‌وانیش پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌كه‌ن و كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر ده‌که‌ن .
ئەو کچە شەهیدە گوتیشی: "ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا نوێنه‌رایه‌تیی دۆزی گه‌لی كوردی كردووه، هه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، بۆیه ئه‌م جاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له مافه‌كانمان بكرێت، ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ین."
ئه‌حمه‌د ناسیح، كوڕی شه‌هید، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "باوكم له شه‌ڕی داعش شه‌هید بووه و خوێنی خۆی له پێناو پاراستنی خاكی كوردستان ڕشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون، پارێزراو بن و له‌و شه‌ڕه‌ی داعش‌یش هه‌ر پارتی بووه له سه‌نگه‌ر له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به كادیر و سه‌ركرده‌كانیه‌وه و دوای ئه‌وه‌ش له شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبیش له پردێ و سحێلا هه‌ر پارتی به‌رگری له خاكی كوردستان كردووه، بۆیه هیچ حزبێك له پارتی به‌شایسته‌تر نازانم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێ بده‌م، چونكه سوور ده‌زانم ته‌نیا پارتییه به‌رگری له مافه‌كانی كورد ده‌كات و له به‌غداش شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد ده‌كات."
ئه‌و كوره شه‌هیده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "دڵنیام خه‌ڵكی كوردستانیش بۆ ئاسووده‌كردنی ڕۆحی شه‌هیدانمان ده‌نگی خۆیان به لیستی شه‌هیدان، لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن."
kdp-
