مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسی ئەمریکی کۆبوونەوە

 مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسی ئەمریکی کۆبوونەوە
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێکهاتەیەکی دیپلوماسی و سەربازی ئەمریکی کۆبوویەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 24\4\2018، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جەنەرال پاول فانک و شاندی یاوەری کە پێکهاتەیەکی دیپلوماسی و سەربازی بوو کۆبوویەوە و لە دیدارێکدا، دوا رەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان لە بواری جیاجیادا تاوتوێ کران.

لە میانەی دانیشتنەکەدا شاندی ئەمریکی دووپاتیان کردەوە کە وەک کیانێکی دەستووری پشتگیری لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەن و خوازیارن پەیوەندییەکانیان لە گەل هەرێمی فراوانتر و بەهیزتر ببێت.


لە بارەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی کردەوە تیرۆریستییەکان، شاندی ئەمریکی پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەکان دووبارە کردەوە و رایانگەیاند کە خوازیارن ئەو هەماهەنگییانە لە گشت ناوچەکان پەرەیان پێ بدرێت.

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی، جەختی لە سەر پێویستیی هاوکاریی هەمە لایەنە کردەوە، تاکو هەرچی زووتر زەمینەی لەبار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە برەخسێت و بە چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوورییەکان هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بنبڕ بکرێن.










باسنيوز
Top