گەرمیان.. هەڵمەتێکی قەڵاچۆکردنی نەخۆشیی لیشمانیا بەڕێوە چوو
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکد، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، هەڵمەتێکی قەڵاچۆکردنی مێر و مێشولەی گوێزەرەوەی نەخۆشی لیشمانیا (زامی بەغدا)ی لە سنوورەکەدا دەست پێ کردووە“.
تەندروستیی گەرمیان، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئەم هەڵمەتە بە مەبەستی رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
نەخۆشی لیشمانیا یان زامی بەغدا، تووشی ئاژەڵە شیردەرەکان دەبێت و بەهۆی مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە
باسنيوز
