پۆلیسی هەولێر گرتەی دوو تۆمەتباری لەکاتی دزیکرن بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 24\4\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی دوو تۆمەتباری بڵاو کردووەتەوە، کە لە دوکانێکی ئاڵوگۆری دراو، بڕێک پارە دەدزن.
لە گرتەکەدا، پیاوێک و ئافرەتێک بە مەبەستی پارە گۆڕینەوە، سەردانی دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن، بەشێوەیەکی تەڕدەستی، پیاوەکە بڕێک پارە دەبات،
پۆلیسی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو: ”ئەم دوو کەسە داواکراون لەلایەن پۆلیسی هەولێر، تکایە هەر کەسێک زانیاری لەبارەیانەوە هەیە، ئاگادارمان بکاتەوە یاخود پەیوەندی بکات بەژمارە (066134)“.
باسنيوز
