یەکێتی: قەوارەکەی بەرھەم ساڵح دەنگی گۆڕان و کۆمەڵ دەبات
ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانیی کورستان، ڕایگەیاند، ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، ھەڵبژاردنێکی جیاوازە، چونکە دوو لیستی نوێ درووست بوون کە دەنگی ناڕازیی چەند لایەنێکی سیاسی بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕوونیشی کردەوە: "یەکێتیی بەھۆی لیستەکەی بەرھەم ساڵحەوە کورسییەکانی کەم ناکات، بەڵام ڕەنگە بە شێوەیەک لە شێوەکان دەنگەکانی کەم بکات، بێگومان ئەوەش شتێکی ئاساییە، چونکە دەنگی ھەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان بەبێ جیاوازی دادەبەزێت".
ئاماژەی بەوەش دا: "لیستەکەی بەرھەم ساڵح، دەنگەکانی یەکێتی بەلای خۆیدا ڕاناکێشێت، بەڵکوو دەنگەکانی گۆڕان و کۆمەڵ بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت، بەتایبەتی کۆمەڵی ئیسلامی، چونکە باڵێکی نەھزەکانی ئەو حزبە چوونەتە پاڵ لیستەکەی بەرھەم ساڵح، بۆیە لیستی ھاوپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسی و دەنگە ناڕازییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت".
ئەحمەد قەدەفەری ئاماژەی بەوەش کرد: "بەرھەم ساڵح، بەھۆی نەمانی بەرژەوەندییەکانی لە یەکێتی جیا بووەتەوە، بەڵام ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە، چونکە ھەموو کەسێک بۆ خۆی ئازادە چی دەکات و چۆن درێژە بە کاری سیاسیی خۆی دەدات".
باسنیوز
